Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:12

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستی لە كار نەكێشاوەتەوە

کوردستان TV
100%

دەنگۆی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رەتكرایەوە و جەخت لەوە كرایەوە كە ناوبراو ئێستا لە بەڕێوەبردنی كارەكانی رۆژانەی بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: سەبارەت بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێك سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی د. سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی، لێرەوە ڕایدەگەیەنین دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێزیان دوورە لە ڕاستییەوە.

راشیگەیاند: ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە كە نە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی کراوە و نە بە ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییە.

هەروەها رایگەیاند: داوا لە میدیاکان دەکەین بۆ ڕاستی و دروستی زانیاری و سەرچاوەکانیان، دڵنیاببنەوە بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان ڕاستگۆیی هەبێت و هاووڵاتییان چەواشە نەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئێستا د. سەباح نەسرەدین لە ئەرکی فەرمی خۆی بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.