ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سافریە لە مەنامە، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین کۆبووەوە.
شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە ڕێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی بەحرەین نیشان دا.
هەردوولا هاوڕابوون و ڕێککەوتن لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە-هەولێر لە ئایندەدا.
دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە میر ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەحرەین ئامادەی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.