ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی لە زاری گوتەبێژی حکومەتی سوریاوە بڵاویکردەوە، بەریتانیا و شه‌ش وڵاتی یه‌كیتی ئه‌وروپا، بڕیاریاندا مافی په‌نابه‌رێتی بۆ خه‌ڵكی سووریا هه‌ڵپه‌سێرن تا كاتێكی نادیار.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت كه بووه هۆی ڕووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د. هەروەها دانیمارک بڕیارێکی هاوشێوەی ڕاگەیاند و گوتی کە لیژنەی دانیمارکی بۆ لێکۆڵینەوە لە داواکاری په‌نابه‌ران بڕیاریداوه دۆسیه‌كانی پەیوەست به په‌نابه‌رانی سووریا ڕابگرێت كه به‌هۆی دۆخی خراپی وڵاته‌كه‌یانه‌وه كۆچیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ئێستادا بڕیارەکە شه‌ست و نۆ حاڵەتی لەخۆگرتووە، هەروەها بڕیاری دواخستنی وادەی ڕۆیشتنی ئەو کەسانەی داوە کە دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ سوریا كه په‌نجا كه‌س لەخۆدەگرێت. لە بەرامبەردا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی نۆروێژ، بڕیاریدا تا ئەو کاتەی دۆخەکە سەقامگیر دەبێت، ڕەچاوکردنی دۆسیەی پەنابەرانی سووریا ڕابگرێت.
هاوكات وڵاتانی سوید و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا، پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیان به خه‌ڵكی سووریا ڕاگرت، له‌به‌ر ناڕوونی دۆخی وڵاته‌كه‌یان.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی سووریا و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له ساڵی 2011ه‌وه به ملیۆنان هاووڵاتی سووری ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، له پێناو سه‌لامه‌تی و دابینكردنی ژیانی دوور له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.