حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، دۆخی ئێستای سووریا مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت. باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له دۆخی سووریا ڕوویدا، مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاكی عێراق هه‌یه. عه‌وادی ڕاشیگه‌یاندووه، سووریا بە قۆناغەكانی دوای ساڵی 2003 عێراقدا تێده‌په‌ڕێت.
گوتیشی، عێراق دەستوەردانی سەربازیی لەو وڵاته نەكرد و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی سووریا جێهێشت. گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكراشیكرد، رەنگە گرووپە چەكدارەكان پلانی ئاژاوه‌گێڕی بۆ عێراق دابنێن، به‌ڵام هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەكەینەوە.
هه‌روه‌ها عه‌وادی ئاشكراشیكرد، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی وڵاتانی عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت.
هاوكات باسم عه‌وادی هۆشداریی لە دابەشبوونی سووریادا و گوتی، دۆخی سووریا كه‌وتۆته ناو هەنگاوێكی مەترسیدارەوه ئه‌وه‌ش كاریگەری بۆ سه‌رجه‌م ناوچەكە ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.