Erbil 6°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 02:39

یاریزانێك بەهۆی ناڕەزایی لە هێنانە دەرەوەی لە راهێنەرەكەی دەدات

کوردستان TV
100%

یاریزانێكی خولی تۆپی پێی میسڕ، بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هێنانەدەرەوەی لەنێو یاریگە، رووبەڕووی راهێنەرەكەی دەبێتەوە، بەهۆی ئەم رووداوەش بەیەكجاری واز لە یاریكردنی تۆپی پێ دەهێنێت.

یاریزانەكە ناوی ئەحمەد عەبدواحیدە و یاریزانی یانەی مەنسوڕە لە خولی میسڕ، راهێنەری تیپەكە لە خولەكی 60 دەیهێنێتە ناو یاریگە كاتێك تیپەكەی بە 2 گۆڵ لە دواوەی یانەی مقاولوون بوو، دوای گۆڵی سێیەم، لە خولەكی 70 راهێنەر بڕیاری هێنانەدەرەوەی لەنێو یاریگە دەدات.

یاریزانەكە ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری راهێنەری تیپەكەی دەردەبڕێت و سەرەتا رازی نابێت لەنێو یاریگە بێتە دەرەوە، دوای هەوڵێكی زۆر لەلایەن ناوبژیوان و یاریزانان، بە دڵگرانییەكی زۆرەوە یاریگە جێدەهێڵێت.

لە كاتی هاتنەدەرەوە ئەحمەدی یاریزان ڕووبەڕووی راهێنەری تیپەكەی دەبێتەوە.

دوای رووداوەكە، برایەكی ئەحمەدی یاریزان داوای لێبوردن لە راهێنەر و جەماوەری یانەكە دەكات و دەڵێت كە براكەی بەهۆی تووڕەبوونەوە ئەم كارەی كردووە لە كاتێكدا كە تەمەنی تەنیا 19 ساڵانە.

دواتریش ئەحمەد لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دانی بەوە دانا كە كارێكی هەڵەی كردووە، بڕیاریشی دا بەیەكجاری واز لە یاریكردنی تۆپی پێ بهێنێ.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.