فەرماندەی دەستەی تەحریری شام ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا، محەمەد بەشیر سەرۆكی ئیدارەی ئیدلیب، وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی سووریا دەستبەكار بێت بۆ قۆناغی راگوزەر.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: لەلایەن ئەحمەد شەرع و بە دەنگی ئەندامانی دەستەی تەحریری شام، محەمەد بەشیر بە سەرۆك وەزیرانی نوێی سووریا هەڵبژێردراوە.
بڵاویشیان كردەوە: چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریری شام و محەمەد جەلالی سەرۆكی حكوومەتی سووریا و محەمەد بەشیر سەرۆكی ئیدارەی ئیدلیب ئەنجام بدرێت، بۆ رێككەوتن لەسەر شێوازی رادەستكردنی دەسەڵات و كۆتاییهێنان بە قۆناغی ئاژاوەیی لە سووریا.
چاوەڕوانیش دەكرێت دوای دەستبەكاربوونی محەمەد بەشیر وەك سەرۆكی حكوومەتی راگوزەری سووریا، راستەوخۆ بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەكدارەكان بدرێت و سەرجەمیان كۆ بكرێنەوە لەژێر سەرپەرشتی حكوومەت و فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.