Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

ئەڵمانیا چیتر مافی پەنابەری ناداتە هاووڵاتییانی سووریا

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەڵمانیا رایگەیاند، بڕیاری بەخشینی مافی پەنابەری بۆ هاووڵاتییانی سووریا راگیراوە و چیتر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە مافی پەنابەرییان پێ نابەخشرێت.

فەرمانگەكە ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی سەركەوتنی شۆڕشی سووریا و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، چیتر هاووڵاتییانی سووریا لە ئەڵمانیا مافی پەنابەرییان پێ نابەخشرێت.

راشیگەیاند كە ئێستا 47 هەزار هاووڵاتی سووری لە ئەڵمانیا چاوەڕێی مافی پەنابەری دەكەن و كێسەكانیان یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام لە ئەمڕۆوە سەرجەم داواكارییەكان راگیراون.

جەختیشی كردەوە كە ئیتر بۆ لەمەودوا داواكاری پەنابەری بۆ هاووڵاتییانی سووریا دەچێتە دوایین لیستی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا.

لە ماوەی 15 ساڵی رابردووی بەهۆی دۆخی سووریا و شەڕ و پێكدادانەكان، هەزاران هاووڵاتی سووریا روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە و مافی پەنابەرییان پێ بەخشراوە، وڵاتی ئەڵمانیاش لە لیستی یەكەمی ئەو وڵاتانە بووە كە زۆرترین مافی پەنابەرێتی داوەتە هاووڵاتییانی سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.