Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 10:45

ئیسرائیل ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی و دامەزراوەی سەربازیی لە سووریا بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%


ڕوانگەی ھێڵی ئاسمانیی سووریا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل، 10 کۆگای چەک و تەقەمەنی و دامەزراوەی سەربازیی لە سووریا بۆردومان کردووە.

بەرپرسێک لە ڕوانگەی ھێڵی ئاسمانیی سووریا  ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، 10 کۆگای چەک و تەقەمەنی و دامەزراوەی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەخت و پارێزگاکانی درعا و قنیترە بۆردومان کردووە.

باسی لەوەش کرد کە لەنێو ئەو خاڵانەی کە بۆردومان کراون، فڕۆکەخانەی سەربازیی "مزە" و ناوەندی دیمەشق بۆ زانستی سەربازیی، ھەن. 

پێشتر کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاوی کردبوویەوە کە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا، بەشار ئەسەد،  فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ١٠٠ شوێنیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.