Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:35

ئاشكرا بوو.. چەند رۆژێكە ماهیر ئەسەد سووریای جێهێشتووە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی سووریا ئاشكرایان كرد، ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا چەند رۆژێك پێش ئێستا وڵاتی جێھێشتووە و بەرەو شوێنێكی نادیار رای كردووە.

ماهیر ئەسەد كە یەكێكە لە فەرماندە سەربازییە باڵاكانی سووریا و فەرماندەی هێزی چوار و پاسەوانە تایبەتەكانی براكەی بەشار ئەسەد بوو، 3 رۆژ پێش كەوتنی دیمەشق، خاكی سووریای جێهێشتووە.

ماهیر ئەسەد دوایین دەركەوتنی 3 رۆژ بەر لە ئێستا بووە كە بەشداری كۆبوونەوەیەكی تایبەتی سەربازی لەگەڵ وەزیری بەرگری سووریا كردووە، لە دوای ئەم كۆبوونەوەیە لە هیچ شوێنێك نەبینراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە دوای كەوتنی دیمەشقی پایتەخت و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، گرووپە چەكدارەكان سەرجەم ماڵ و شوێنە تایبەتەكانی ماهیر ئەسەدیان پشكنی بوو، بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە دەست نەكەوتبوو.

لەلایەكی دیكەوە كۆشكی كرملین ئەمشەو یەكشەممە ئاشكرای كرد كە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەكەی گەیشتوونەتە رووسیا و بە هۆكاری مرۆیی مافی پەنابەرییان پێ بەخشراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.