Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 10:47

ڤیدیۆ.. ساتی یەكەمی گەیشتنی ئەبوو محەمەد جۆلانی بۆ دیمەشق

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەبوو محەمەد جۆلانی فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن گرووپە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵكرایەوە.

ئەبوو محەمەد جۆلانی لە كاتی گەیشتنی بۆ دەروازەی دیمەشقی پایتەخت، كڕنووشی سوپاسگوزاری برد.

پێشتریش جۆلانی داوای لە سەرجەم چەكدارەكان كردبوو دامودەزگاكانی سووریا بپارێزن، چونكە ئەمانە موڵكی گەلن، جەختیشی كردبووەوە كە دیمەشق لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی پێشووی سووریا دەبێت تا ئەو كاتەی بەفەرمی رادەستیان دەكرێت.

ڤیدیۆ: ساتی یەكەمی گەیشتنی ئەبوو محەمەد جۆلانی بۆ دیمەشق:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.