لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ژمارەیەک پەنابەری سووریایی وەک دەربڕینی دڵخۆشی، گردبوونەوەیەکیان لە نزیک قەڵای ھەولێر ئەنجامدا.
بە سەدان پەنابەری سووریایی کە بە هۆی ڕژێمی سووریاوە ئاوارەی عێراق بوون، لەگەڵ بیستنی هەواڵی ڕژێمی بەعسی سووریا ڕژانە سەر شەقامەکانی هەولێر و بە جۆش و خرۆشەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.
لە گردبوونەوەکەدا، پەنابەران دروشمیان ئاشتی و دیموکراتی بۆ سووریایان دەگوتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سووریا دڵخۆشی خۆیان نیشان دا.
لە ساڵی 2011ەوە بەھۆی دۆخی سووریاوە، ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران ئاوارەی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوون.
بەشێک لە پەنابەرانی سووریایی لە کەمپەکان و بەشێکیان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێبوون. ئەم ڕووداوانەی ئەم دواییە بۆ سوورییەکان مایەی دڵخۆشی بوو و ئومێدێکە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی دژبەری ڕژێم چوونە ناو دیمەشق و کۆتایی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕاگەیاندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.