ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی لە پەراوێزی کۆڕبەندی دۆحە لە قەتەر چاوی بە یاریدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران، ڤیکتۆریا تایلۆر کەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە جەخت کراوەتەوە لەسەر پاڵپشتیکردن لەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی بەردەوامی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پتەوترکردنی سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیھان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.