Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 10:42

تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا ڕووخانی بەشار ئەسەد و ئازادکردنی بەندکراوانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوکراوەتەوە ڕووخانی بەشار ئەسەد و ئازادکردنی هەموو بەندکراوان ڕاگەیاندرا.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشق'ی پایتەختی سووریا لە لایەن ئۆپۆزسیۆن و گرووپەکانی دژبەری ڕژێمی ئەسەد، تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەت کەوتە دەست ئەو هێزانە و لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە بڵاو کراوە، کۆتایی پێهێنان بە حوکمی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕاگەیاندرا.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییشدا کە هاوکات بڵاوکرایەوە، ئازادکردنی هەموو بەندکراوانی سووریا ڕاگەیاندرا.

ئەو کەسەی کە بە ناوی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، وێڕای گوتنەوەی دروشمی "بژی دەوڵەتی ئازادی سووریای هەموو سوورییەکان" داوای کرد هاووڵاتیان و هێزەکانی چەکدار، دامودەزگاکانی "دەوڵەتی ئازادی سووریا" بپارێزن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.