كۆشکی سپی یهكهم لێدوان لەسەر ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دا. کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە نائاساییەکان دەکات کە لە سووریا ڕوودەدەن، دوای ئەوەی فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆنترۆڵی خۆیان لە دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند.
شۆن ساڤیت گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئهمهریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوە نائاساییەکانی سووریا دەکەن و لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هاوبەشە ناوچهییهكان. پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە لهپێشینهی كارهكانی ئێستای ئەمهریکا لە سووریا، بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی کە ئهو ململانێیهی ئێستا، هاندەری سەرهەڵدانەوەی داعش نەبێت یان کارەساتی مرۆیی لێبكهوێتهوه.
ههروهها جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، فراوانبوونی ململانێکان له سووریا سەرچاوەی نیگەرانییە، بهتایبهتی سهرههڵدانهوهی تیرۆریستانی داعش له ناوچهكه. سولیڤان جەختی لەوە شکردەوە، ئێمە خۆمان هەنگاو دەنێین، ڕاستەوخۆ و لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کاردەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە كارهسات ڕوونهدات.
جێی ئاماژهیه، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاند، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا وڵاتەکەی بەجێهێشتووە، ئەمەش بە کۆتایی ئەم سەردەمە تاریکە و سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ سوریا دەزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.