دوای زیاتر لە 50 ساڵ له حكوومی سووریا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کۆتاییهات.
بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه 8ی12ی2024، لهلایهن دەستەی تەحریری شامهوه گەلی ئازادی سووریا كۆتاییان بە رژێمی بەشار ئەسەد هێنا.
لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە چارەنووسی سەرۆکی رژێمی سووریا، بەشار ئەسەد نادیارە، ئەوەش داوای دەسەڵاتەکەی لە داوای زیاتر له 50 ساڵ حوکمڕانی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنهوه ڕووخا.
حزبی سۆسیالیستی عەرەبی "بەعس" لە ساڵی 1963 لە ڕێگای کودەتایەوە ھاتە سەر دەسەڵات و حافز ئەسەد باوکی بەشار ئەسەد لە ساڵی 1970 بە کودەتایەکی ناو حزب دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و لە ساڵی 1971 بوو بە سەرۆکی سووریا.
بەشار ئەسەد لە ساڵی 2000وە دوای مردنی باوکی، بوو بە سەرۆکی ڕژێمی بەعس و دەسەڵاتی لە سووریا گرتە دەست.
دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و بەعس دوای زیاتر له 50 ساڵ حوکمڕانی لە سووریا ڕووخا، ئەوەش داوای ئەوەی گرووپە چەکدارە دژە ڕژێمەکان دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە داوای کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن ئۆپۆزسیۆنهوه، بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەکی تایبەت دیمەشقی بەجێھشتووە و ڕووی لە شاری لازقییە کردووە.
ھاوکات ژمارەیەک لەو ماڵپەڕانەی کە بەدواداچوون بۆ فڕینی فڕۆکەکان دەکەن، بڵاویان کردووەتەوە، فڕۆکەیەکی تایبەت کە گومان دەکرێت، بەشار ئەسەدی ھەڵگرتبێت دوایین جار لە ڕۆژئاوای حومس بینراوە دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق فڕیوە، بەڵام دواتر لە شاشەی ڕاداردا دیار نەماوە.
ھەروەھا ئەو ماڵپەڕانە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە فڕۆکەکە بۆ بەرزایی ھەزار و 600 پێ فڕیوە و دواتر "چەند جوڵەیەکی نائاسایی" کردووە، پێش ئەوەی لە شاشەی راداردا دیار نەمێنێت.
ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام، لە یەكەم بانگەوازیدا دوای چوونە ناوەوەی گروپە چەكدارەكان بۆ دیمەشق، رایگەیاند: نزیكبونەوەی لە دامەزراوە گشتیەكانی سوریا قەدەغەكراوە، دامەزراوە گشتیەكانی سووریا لەژێر سەرپەرشتی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەمێنێتەوە تا بە فەرمی رادەست دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.