ئه‌مڕۆشه‌ممه 7-12-2024 سێ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا رواندزی)، تێپه‌ڕده‌بێت. .
هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) یه، ساڵی 1937 له شاری ڕواندز له‌دایك بووه، له ساڵی 1944 له قوتابخانه‌ی (ڕواندزی سه‌ره‌تایی كوڕان- پاشای گه‌وره) چووه‌ته به‌ر خوێندن و تا پۆلی چواره‌م له‌وێ خوێندوویه‌تی، دواتر به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باوكی بۆ هه‌ریر له ساڵی 1948 قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (باتاسی سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو) ته‌واو كردووه، پاشانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕواندز له قوتابخانه‌ی (ناوه‌ندی رواندزی كوڕان) قۆناغی ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌خوێندن و ته‌واو كردنی قۆناغی ئاماده‌یی چووه‌ته هه‌ولێر، له ناوه‌ڕاستی په‌نجایه‌كان تێكه‌ڵ به كاری سیاسی و حزبایه‌تی بووه، ساڵی 1956 چووه‌ته ڕیزه‌كانی (یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان)، ساڵی 1957 له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه به ئه‌ندام، ساڵی 1958 بڕوانامه‌ی پۆلی پێنجه‌می به‌شی وێژه‌یی وه‌رگرتووه، له 10/5/1958 له قوتابخانه‌ی (سه‌ره‌تایی ده‌ربه‌ندی ڕایاتی تێكه‌ڵاو) بووه به مامۆستا و دواتریش به به‌ڕێوه‌به‌ر، ساڵی 1959خولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بینیوه، دواتر له ساڵی 1961 گواستراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی (رواندزی سه‌ره‌تایی كوڕان- پاشای گه‌وره) له ڕواندز، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا بووه‌ته به‌رپرسی ناوچه‌ی رواندزی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی 1960 چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته شان و به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلولدا كردووه، له 10/5/1965 سێ مانگ له گرتووخانه‌ی هه‌ولێر به‌ندكراوه، ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیێكی یه‌كه‌مین تیپی مۆسیقایان له شاری ڕواندز دامه‌زراندووه، ساڵی 1974 وه‌كو هه‌زاران كوردی دیكه ئاواره‌ی ئێران بووه و له‌وێدا له ئوردوگای زێوه خۆبه‌خشانه بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (دواناوه‌ندی زمناكۆ)، ساڵی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕواندز و به شێوه‌یێكی كاتی له قوتابخانه‌ی (دواناوه‌ندی ڕواندز) بووه‌ته مامۆستا، ساڵی 1976 خولێكی ڕاهێنانی (مامۆستایانی هونه‌ر - مه‌ڵبه‌ندی ئیشی ده‌ست) له شاری سلێمانی بینیوه، ساڵی 1977 تیپی مۆسیقای (پاشای گه‌وره)یان له ڕواندز دامه‌زراندووه و بووه به به‌رپرسی (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی به‌شی ڕواندز)، كه له‌م تیپه‌دا چه‌ندین گۆرانی و سردووی بۆ هونه‌رمه‌ندان تۆماركردووه، له‌وساوه به‌رده‌وام به‌بێ پسانه‌وه خولی فێربوونی مۆسیقا و نیگاركێشی بۆ منداڵان و گه‌نجانی شاره‌كه كردۆته‌وه و هاوكات جوڵانهوهیێكی شانۆیشی هێناوه‌ته ئاراوه، ساڵی 1978 له شاری هه‌ولێر خولی ڕاهێنانی سروود و مۆسیقای به پله‌ی یه‌كه‌م بڕیوه، ساڵی 1981 به شێوه‌یێكی نهێنی بووه به ئه‌ندامی (یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان)، ساڵی 1983 بووه به ڕاهێنه‌ری سروود و مۆسیقا له قوتابخانه‌كانی ڕواندز، ساڵی 1986 تیپی شانۆی (شه‌هید شلێر)ی دامه‌زراندووه، ساڵی 1987 له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین كراوه، ساڵی 1988 به‌ڕێوه‌به‌ری (مه‌ڵبه‌ندی كار ده‌ست- ڕواندز) بووه، دووباره له ساڵی 1994 بووه‌ته‌وه مامۆستا و تا له ساڵی 2005 خانه‌نشین كراوه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا وانه‌كانی سروود و مۆسیقا و شێوه‌كاری و ئینگلیزی داوه‌ته‌وه، ساڵی 2009 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب- ڕواندز) بووه، له ماوه‌ی ژیانی زیاتر له (9) خولی فێربوونی مۆسیقای له ڕواندز و دیانا كردۆته‌وه، وه‌كو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر زیاتر له (30) شانۆگه‌ری به‌شداری كردووه، هه‌روه‌ها زیاتر له خولی نیگاركێشی بۆ منداڵان كردۆته‌وه، چه‌ندین مه‌دالیا و بڕوانامه و ڕێزوسوپاسی له بواری هونه‌ر و په‌روه‌رده‌دا پێبه‌خشراوه و له چه‌ندین ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ و كۆڕی هونه‌ریدا ده‌ور و به‌شداری هه‌بووه و كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و مۆسیقیاری پێگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ ناوی دیاری نێو هونه‌ری كوردین، ساڵی 2005 له مه‌ڕاسیمێكدا كه به بۆنه‌ی (40) ساڵه‌ی خه‌باتی هونه‌ریی ڕێكخرا بوو په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند لابرا بوو، یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورده كه له ژیاندابێت و په‌كه‌ری بۆكرابێت رۆحی شادبێت.
شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه 7-12-2021 هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا رواندزی)، له ته‌مه‌نی(84) ساڵی كۆچی دواییكرد .
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) تێپه‌ڕده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.