وێرای پاشه‌كشه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای سوریا، پێشڕەوی نەیاران و ئۆپۆزسیۆنی ئەسەد لە بەرەكانی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی سوریا به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕان ده‌كرێت له ماوه‌كانی داهاتوو حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایی پێبێت و قۆناغێكی نوێ له سوریا ده‌ست پێكات.
شه‌ر و ئاڵۆزییه‌كان له سوریا به‌رده‌وامن و له دوایین پێشهاتدا چه‌كدرانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ئەسەد لە پارێزگای حەلەب لە باکوور، حەما و حومس لە ناوەند له پێشڕەویدان. هه‌روه‌ها پارێزگاكانی حەسەکە و ره‌ققه و دێرەلزوور لە باكوری ڕۆژهەڵات كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و لە باشووریش پارێزگاکانی سویدا و قونەیترە و ده‌رعا كه‌تووته بنده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا. به گوێره‌ی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، دوای پێکدادانی قورس لە نێوان سوپای سوریا و گروپە چەکدارە خۆجێییەکان لە ده‌رعا، دواجار سوپای سوریا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی شارەکە بەجێبهێڵێت.
له ئێستادا حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها كۆنترۆڵی له چه‌ند پارێزگایه‌كی سوریای به‌ده‌سته‌وه ماوه كه ئه‌وانیش دیمه‌شقی پایته‌خت، هه‌روه‌ها په‌رێزگا عه‌له‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك لازقییه و ته‌رتوش له رۆژئاوای سوریان. هه‌روه‌ها باس له‌و ده‌كرێـت به‌شی زۆری چه‌كدارانی سوپای قودسی ئێران و کارمەندان و دیپلۆماتكاران و هاووڵاتیانی ئێرانی خاكی سوریایان به‌جێهێشتووه.
هاوكات میلیشیاکانی فاتمیونی سەر بە ئێرانیش بۆ تەرتوس و لازقیه گواستراونەتەوە.
لای خۆیه‌وه لە ڕاگەیه‌نراوێکدا ده‌سته‌ی تەحریر شام ئاشكرایكرد، هێزەکانیان لە دەروازی شاری حومس لە ڕۆژئاوای سووریا نزیکبوونەتەوە و پێشنینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا حومس بکەوێتە دەستیان. باس لەوەشکراوە بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیا لە تەرتووس و لازقییە لە تەواوی وڵات دادەبڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.