باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە دیمەشق، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی سەختی دۆخی سەربازیی و سیاسییەوە، وەبیری هاووڵاتیانی ڕووسیا لە سووریا دەهێنینەوە کە دەرفەتی جێهێشتنی وڵاتەکەیان هەیە.
باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە كەناڵی تێلێگرام بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد دۆخی سووریا سەختە.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە باڵیۆزخانەکە و کونسوڵخانەکەی بەردەوامە لەسەر کارکردن و، هاتووە: بەهۆی سەختی دۆخی سەربازیی و سیاسییەوە، وەبیری هاووڵاتیانی ڕووسیا لە سووریا دەهێنینەوە کە لە ڕێگەی ئەو فڕۆکەخانانەی بەردەستن بە گشتی فڕۆکەی بازرگانیی دەرفەتی جێهێشتنی وڵاتەکەیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.