Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:40

سەربازانی سووریا پارێزگایەك چۆل دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی سەربازانی سوپای سووریا بنكە و بارەگا سەربازییەكانیان لە پارێزگای درعا چۆل كرد و هەڵهاتن.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: ماوەی چەند رۆژێكە چەكداران لەناوخۆی پارێزگای درعا بەشێوەی گرووپ و بە چەكی سووك هێرش دەكەنە سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای سووریا.

ئەو سوپا كەمەی كە لە پارێزگای درعا بوو، ماوەی چەند رۆژێك بوو داوای ناردنی هەماهەنگی و چەكیان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا كردبوو، بەڵام تا شەوی رابردوو هیچ هاوكارییەكیان پێ نەگەیشتبوو.

بۆیە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەشی هەرە زۆری سەربازانی سوپای سووریا بنكە و بارەگاكانیان لە درعا چۆل كرد و هەڵهاتن.

لەگەڵ فراوانبوونی هێرشەكانی دەستەی تەحریری شام و كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای حەلەب و دواتریش چوونە نێو شاری حەما، گرووپی چەكدار لە زۆربەی شارەكانی سووریا دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و ناوەناوە هێرش دەكەنە سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای سووریا، بەتایبەتیش لە پارێزگای درعا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.