وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سووریا گەیشتنە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە دۆخی سووریا كۆببنەوە.
كەمێك پێش ئێستا بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ كرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گەیشتبووە بەغدا.
بڕیارە كەمێكی دیكە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی دۆخی ئێستای سووریا كۆببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.