Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 06:29

موقتەدا سەدر لەبارەی دۆخی سووریا هۆشداری دەداتە حكوومەت و گرووپ و میلیشیاكانی عێراق

کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی سەدر هۆشداری دایە حكوومەت و گەل و ملیشیاكانی عێراق بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان لە كاروباری سووریا وەرنەدەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: بە وردی چاودێری دۆخی سووریا دەكەین، دوعایان بۆ دەكەین لە بەڵا و تیرۆر و زوڵم و زۆرداری و دەستوەردانی دەرەكی بەدوور بن.

بڵاویشی كردەوە: ئێستاش پێداگیرین لەوەی دەستوەردان لە كاروباری سووریا وەرنەدەین، هیوادارین هیچ لایەنێكیش نەچێتە پاڵ پلانەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئیسڕائیل كە پلانیان بۆ لەناوبردنی ئایین و تێكدانی یەكڕیزی و چاندنی دووبەرەكی داڕشتووە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بەهەمانشێوە پێویستە عێراق بە حكوومەت و گەل و سەرجەم لایەن و میلیشیا و هێزە ئەمنییەكانەوە دەستوەردان لە كاروباری سووریا وەرنەدات.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داواشی لە حكوومەتی عێراق كرد هەر گرووپێك دەست بخاتە نێو كاروباری سووریا، بە توندترین شێوە سزایان بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.