Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 06:02

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،5 پلە سنووری نێوان عێراق و ئێرانی ھەژاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەزرەیەک بەگوڕی 5،5 پلە لەسەر پێوەری رێختەر لە نزیک سنووری عێراق و ئێران ڕوویداوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستەی گشتیی کەشناسی بوومەلەرزەزانی، ڕوودانی بوومەلەرزەکی لە نزیک سنووری عێراق و ئێران تۆمارکردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 7:51 خوله‌كی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی12ی2024،ڕوویداوه‌ و گوڕەکەی 5،5 پلە بووە لەسەر پێوەری رێختەر لە نزیک سنووری عێراق و ئێران.

راشیگەیاندووە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە ناو خاکی ئیران بووە بە دووری 163 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و ئێران.

‏باسی لەوەش کردووە کە بوومەلەرزەکە لەلایەن ھاووڵاتییانی ناوچەکەوە ھەستی پێکراوە.

ئەوەیش خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەتووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.