ئەندامێکی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاره ئهمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوودجە بكات و گووتیشی دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و داوای دەستبەجێ چارەکردنی ئەو کێشەیەی کرد.
سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی تایبهتدا به كوردستان تیڤی راگهیاند بڕیاره ئهمڕۆ پێنجشهممه خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوودجە دبكرێت کە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاوکات کۆدەنگییەک هەیە لە سەر هەموارەکە.
جێی باسه دوێنێ چوارشەممە محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و کرد و لەسەر دوو تەوەرە قسەی کرد، یەکێکیان تایبەت بە لێکەوتەی ئاڵۆزییەکانی سووریا بوو، پەرلەمان ئەم بەشەی کۆبوونەوەکەی بە نهێنی هێشتەوە، تەوەری دووەمیش تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و گۆڕانکارییە حکوومییەکان بوو.
سوودانی، هۆکارە پێویستهكانی ههمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵی خسته ڕوو و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد دەنگ بە هەموارکردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان بدەن و گوتی: تا زیاتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوا بکەوێت، زیانی زیاترمان بەر دەکەوێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.