بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدرالی بكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی سبەی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراقی بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی خشتەی كار، سبەی پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق چەند پڕۆژەیاسایەك تاوتوێ دەكرێت، یەكێك لە پڕۆژەیاساكان یاسای بودجەی ساڵی 2025ـە.
بە گوێرەی خشتەكە، لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنی سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدرالی (2023-2024-2025) دەكرێت.
خشتەی دانیشتنی سبەی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.