Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 17:49

كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات و بەهەمانشێوە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانیش كۆتایی هات.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بەغدا پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ پەرلەمانی عێراق هێنا و هەروەها باڵەخانەی پەرلەمانیشی جێهێشت.

راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە داخراو بوو و دوور لە چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو.

هەروەها رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سوودانی بەوپێیەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقە، پلان و ئامادەكارییەكانی سوپای عێراقی خستەڕوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرش و مەترسییەك ئەگەر لە سووریا و گرووپە چەكدارەكان بكرێتە سەر عێراق.

پەیامنێرمان لە بەغدا ئاماژەی بەوەش دا، هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بابەتێكی دیكەی سەبارەت بە بەرنامەكانی حكوومەت و رێژەی جێبەجێكردن و ئەنجامدانی بەرنامەكانی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەندامان خستەڕوو.

هەریەك لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، یاوەری محەمەد شیاع سوودانی بوون لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.