Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 20:31

سەرۆک ئەرکانی سوپا ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازیی، ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا بە یاوەری جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەی ھێزی وشکانی، فەرماندەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی یاریدەدەری بەڕێوەبەری ھەواڵگریی سەربازیی ناوچە سنوورییەکانی عێراقی لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لە بەسەرکردنەوەکە، بەدواداچوونە بۆ جێگیرکردنی ھێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانە.

ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی حەوت ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی ڕژێم و ھێزە چەکدارە نەیارەکانی ڕژێم لە ژمارەیەک ناوچەی سووریا بەردەوامە.

ھاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھێزێکی زۆری ئەمنی عێراق بە چەکی قورسەوە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا جێگیرکران.

پێشتر فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، فەریق محەممەد عەبدولوەھاب سوکەر سەعیدی ڕایگەیاندبوو کە ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچە سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا گرتووتە بەر.

ھەروەھا پێشتریش وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی ڕایگەیاندبوو کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەباشی دان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک، ئەگەر بکرێتە سەر ناوچەکانی وڵات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.