Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 06:11

سوودانی سبەی دەچێتە پەرلەمان

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مێوانداری سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسێكی هەنووكەیی.

لیژنەی ئەمنی و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مێوانداریكردنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەو پێیەی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقە، سبەی لە پەرلەمان مێوانداری دەكرێت بۆ خستنەڕووی دوایین ئامادەكارییە ئەمنی و سەربازییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و ئەگەرێك بەهۆی دۆخی ئاڵۆزیی ئەم دواییەی سووریا.

لە كۆبوونەوەیەكدا سوودانی پلان و ئامادەكارییەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان لە سووریا دەخاتەڕوو.

لای خۆشییەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری تەواوی حكوومەت بۆ هەوڵە سەربازی و دبلۆماسییەكان دووپات دەكاتەوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە هەر مەترسییەك و هەروەها پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری لە هەر هێرشێكدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.