Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:20

حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئەبو عەلا وەلائی ئەمینداری گشتی لیواكانی سەید شوهەدا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركێشی بەئایندەی سیاسیی خۆیەوە دەكات و دەشڵێت، چیتر سووریا نابێتەوه‌ گۆڕه‌پانی قه‌یرانه‌كان. 

وەلایی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حكوومەتی توركیا سوورە لەسەر ئەوەی خەڵكەكەی كە بەدەست خراپی دۆخی ئابوورییەوە دەناڵێنن، بخاتە ناو جەنگێكی دۆڕاو كە ئابوورییەكەی بەرگەی ئەو جۆرە ململانێیانە ناگرێت. 

ئەمینداری گشتیی لیواكانی سەید شوهەدا دەشڵێت: هەرچەند داڕمانی دراوی توركیا خەریك بوو ئابووریی توركیا بەرەو هەڵدێر بەرێت، بەڵام زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق، ڕۆڵی هەبوو لە كەمكردنەوەی قەیرانەكە و ڕزگاركردنی ئابووریی ئەو وڵاتە. ئەبو عەلا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەردۆغان پێی وایە سیاسەتەكانی ئێستای، وای لێدەكات بتوانێت لە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا جێگەیەك بەدەست بهێنێت، كە لەگەڵ نەتەنیاهۆی هاوپەیمانەكەیدا گرێی دەدات.

 وەلائی دووپاتیشی كرده‌وه‌، توركیا و ئیسرائیل دەبێت درك بەوە بكەن كە سووریا، جارێكی تر نابێتە گۆڕەپانێك بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە مرۆییەكانیان. وەلائی هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ئێمە رێگە نادەین پلانەكانی توركیا و ئیسرائیل لە سووریا جێبەجێ بكرێت. 

شیاوی باسه‌ لیواكانی سەید شوهەدا بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و وەلائیش یەكێكە لە توندترین كەسە دیارەكانی ناو گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شه‌عبی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.