Erbil 13°C شەممە 19 نیسان 01:20

كه‌تائیبی حزبوڵڵا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات به‌ فەرمی هێزی سه‌ربازی ڕەوانەی سووریا بکات

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی حزبوڵڵا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات بە فەرمی هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا بکات. گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا سەرکەتووبوون لە كۆنتڕۆڵكردنی شاری حەلەب و زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی حه‌ما، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزەکانی سوپای سووریا لە زۆر شوێنی ناو شارەکە بكشێنه‌وه‌.

 ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لە شاری حەلەب و لادێکانییەوە درێژبووەتەوە بۆ دوو میحوەری دیکە، یەکەمیان لە دیوی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبەوە و ئەوی دیکەیان لە لادێکانی پارێزگای ئیدلبەوە بەرەو چواردەوری حەما. هاوكات جەعفەر حوسەینی, گوتەبێژی كه‌تائیبی حزبوڵلای عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هێشتا بڕیاری ناردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ نه‌دراوه‌، تا له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین.

 گوتیشی، بە پێویستی دەزانن حکوومەتی عێراق دەستپێشخەری بکات بۆ ناردنی هێزی سەربازیی فەرمی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییەی ئەم گرووپانە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و تەواوی ناوچەکە دروستی دەکەن.

 له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە چەند بەرەیەکەوە لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە هێرشیان کردووتە سەر هێزەکانی سوپای سووریا، دوای دەست بەسەردا گرتنی ناوەندی پارێزگای حەلەب و چەند شارۆچکە و گوندێکی سنووری پارێزگاکە، ئێستا ڕێگەی سەرەکی و نێودەوڵەتی حەلەب و دیمەشقیان داخستووە. دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش 

عێراق باری نائاسایی ڕاگه‌یاند و چه‌ندین هێزی سەربازیی له‌ سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق جێگیرکرد.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.