ئەمڕۆ دووشەممە سووریا بەفەرمی داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێكردنی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا كە لە پارێزگای حەلەب و ناوچەكانی باكوری وڵاتەكەیان دروست بووە.
قوسەی زەحاك نێردەی سووریا لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەفەرمی داوامان كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێی هێرشی گرووپە چەكدارەكان لە حەلەب و ناوچەكانی باكوری سووریا.
گوتیشی: داواكارییەكە پەسندكراوە و سبەی سێشەممە كاتژمێر 11ی شەو بەكاتی دیمەشق كۆبوونەوەكە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە داواكارییەكەی سووریا لەلایەن نوێنەری وڵاتانی عەرەبی و هەریەك لە وڵاتانی رووسیا و چین و گویانا و مۆزەمبیق و سیرالیۆن پشتگیری كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.