جوتیارانی ناوچەكانی هەولێر و قوشتەپە و كۆیە ئاگادار دەكرێنەوە كەوا سبەی سێشەممە چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن.
لە سایلۆی هەولێر دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتياران لە زنجیرە (3661) تاکو زنجیرە (3880) دەبێت، ئەو جوتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە.
لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەی گەنمی جوتياران لە زنجیرە (1216) تاکو زنجیره (1294) دابەش دەكرێت، واتە ئەو جوتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لەو سایلۆیەش سبەی چەکەكان دابەش دەكرێن.
سەبارەت بە جوتيارانی شاری کۆیە دابەشکردنی چەکەكان لە زنجیرە (327) تاكو زنجیرە (399) دابەش دەكرێت، واتە ئەو جوتیارانەی كە گەنمەكانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە و سبەش هەر لەو سايلۆیە چەکەكان دابەش دەكرێن.
دابەشكردنی چەكەكان لە كاتژمێر 9:00 بەیانی تا وەکو 1:00ی دوای نیوەرۆ دابەش دەكرێت، جوتیارەكان دوای وەرگرتنی چەكەكان، دەتوانن پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن.
جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەریش خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.