ئەمڕۆ دووشهممه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.