ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
باڵیۆزی ئیتالیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.