Erbil 11°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 11:32

کۆمەڵى دادگەریی پەرلەمانتارێکى لە ڕیزەکانى دەرکرد

کوردستان TV
100%


بەهۆی بەشدارییکردنی لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەرلەمانتارێکی حزبەکەی لە ڕیزەکانی حزب دوورخستەوە.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە سێ کورسی پەرلەمانی لە خولی شەشەم بەدەستهێنابوو، بەڵام بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمان و حکوومەتەوە.

دوای بڕیارەکەی کۆمەڵی دادگەریی و ئەمڕۆ لە یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان، یەکێک لە بەربژێرە دەرچووەکانی کۆمەڵ لە بازنەی سلێمانی بەناوی هێرۆ عەتار حەمەڕەشید ئامادەبوو بەهۆیەوە کۆمەڵی دادگەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا بەربژێرەکەی لە ڕیزەکانی حزب دوورخستەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی بڵاویکردووەتەوە کە ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی  بریاری بەشدارینەکردنمانداوه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێت ئەوا لە ڕیزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەریی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.