گرووپە چەكدارەكانی سووریا پەیامێك ئاراستەی حكوومەتی عێراق دەكەن و تێیدا دڵنیایی دەدەن لەسەر سنوورەكان نابنە سەرچاوە و مایەی گرژی و هەڕەشە.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری هێرشێكی بەرفراوانیان دژی حكوومەت و سوپای سووریا دەست پێ كردووە و تا ئێستا سەدان كیلۆمەتر لە خاكی سووریا و شار و شارۆچكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
هێرشە فراوانەكەی گرووپە چەكدارەكانی سووریا بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ سەر حكوومەتی عێراق كە سەدان كیلۆمەتر سنووری لەگەڵ خاكی سووریادا هەیە، بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێكە پاسەوانانی سنوور و سەرجەم هێزەكانی دیكەی سوپای عێراق لەسەر سنوورەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بۆ ئەم مەبەستە دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان بەناوی حكوومەتی رزگاری سووریا پەیامێكیان ئاراستەی حكوومەتی عێراق كردووە و تێیدا دڵنیاییان داوە بەهیچ شێوەیەك نابنە سەرچاوەی گرژی و هەڕەشە بۆ سەر خاكی عێراق.
جەختیشیان لەوە كردۆتەوە كە ئەوان پابەند دەبن بە پەیوەندیی برایانە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە و بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.