Erbil 13°C شەممە 12 نیسان 23:06

محەمەد شیاع سوودانی: هەر هەڕەشەیەك بكرێتە سەر خاك و سەروەری وڵاتەكەمان بەرپەرچی دەدەینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە شەڕ و پێكدادانەكانی ئێستای سووریا، جەختی كردەوە كە هەر هەڕەشەیەك لەو وڵاتە بكرێتە سەر خاك و سەروەری وڵاتەكەیان بەرپەرچی دەدەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای سووریا.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی بە پاسەوانی سنوور و سەرجەم هێزەكانی دیكە كرد خاڵە سنوورییەكان توندوتۆڵتر بكەن و توانا هەواڵگرییەكانیان فراوانتر بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاتنەناوەوەی تیرۆر بۆ نێو خاكی عێراق.  

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردەوە كە ئاسایشی وڵات كاری لە پێشینەی حكوومەتە و هێزەكانیان رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك دەبنەوە بكرێتە سەر خاك و سەروەری عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.