بڕیارە سبەی دووشەممە فەرماندە ئەمنییە باڵاكانی عێراق لە سەروویانەوە وەزیری بەرگری و سەرۆكی ئەركانی سوپا بچنە پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئاڵۆزی سووریا و ئامادەكارییەكانی عێراق بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەك.
كەریم علێوی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بڕیارە سبەی دووشەممە وەزیری بەرگری و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق بێنە هۆڵی دەستووری ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی عێراق بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەكی دۆخی ئاڵۆزی ئێستای سووریا.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە شەڕ و پێكدادان لە زۆرێك لە شار و ناوچەكانی سووریا لەنێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سووریا دەستی پێ كردۆتەوە و بەهۆیەوە سەدان چەكدار و ئەندامی سوپا كوژراون و هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتەش دووبارە ئاوارەبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.