ئامادهكردنی ههواڵ - كهمال یوسف
هاندەرانی تۆپی پێی جیهانی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاویان لە تیروپشکی جامی جیهانی یانەکانە بۆ ساڵی 2025، کە به شێوهی سیستمە نوێیەکەیدا بۆ یەکەمجار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ساڵی داهاتوو بە بەشداری 32 تیپ لە سەرانسەری جیهان.
پاڵەوانێتییەکە بە سیستمە نوێیەکەیەوە جێگەی جامی جیهانی کیشوەرەکان دەگرێتەوە، بەو پێیەی 4 ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، بە پێچەوانەی سیستهمی ئێستا کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و تێیدا پاڵەوانی شەش کیشوەر شانبەشانی پاڵەوانی وڵاتی میواندار بەشداری دەکەن ، بە تەنها 7 یانەیه.
ئەنجوومەنی فیفا سیستەمی جامی جیهانی یانەکانی 2025ی پەسەند کرد کە زۆر لە سیستەمی کۆنی پاڵەوانێتی مۆندیال دەچێت کە دوای قەتەر 2022کۆتایی هات.
6 یانەی کیشوەرێك بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، جگە لە پاڵەوانی وڵاتی میواندار، واتە بەشداربووانی خولی 2025ی پاڵەوانەکان لە نێوان ساڵانی 2021-2024 هەڵبژێردرێت جگە لەو پۆلێنبەندییە نوێیەی کە پەیڕەو کراوە.
تیپەکان بەسەر 8 گروپدا دابەشدەکرێن و هەر گروپێک چوار تیپ پێکدێت و تەنها یەکەم و دووەم سەردەکەون بۆ قۆناغی 16.
لە قۆناغی 16ی کۆتاییەوە دەست پێدەکات تا یاریی کۆتایی سیستەمی دۆراندنی یەک یاری دەگیرێتەبەر، بەمەرجێک یارییەکانی پلەی سێیەم و چوارەم هەڵبوەشێنرێتەوە.
سیستهمی نوێی جامی جیهانی یانەکان به بەشداریکردنی کۆی گشتی 32 یانەیە، کە بەم شێوەیە دابەشکراون، یوفا 12 یانە، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا 4 یانە، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا 4 یانە،کۆنفیدراسیۆنی ئەمریکای باشوور 6 یانە، کۆنفیدراسیۆنی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی 4 یانە،یەکێتی تۆپی پێی ئۆقیانووسەکان یەکێکە لە یانەکان
وڵاتی میواندار یەک یانەیە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی کۆمەڵەکان وادەی تیروپشکی مۆندیالی یانەکانی 2025ی ڕاگەیاند، کە یاریهكانی لە ماوەی 15ی حوزەیرانی 2025 تا 13ی تەمموزی هەمان ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
تیروپشكهكهش ڕۆژی پێنجشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2024، له میامی ئەمریکا ئهنجام دهدرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.