ڕاگهیاندنی پهرلهمانی كوردستان بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی بڵاو کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە،2ی12ی2024 بەڕێوە دەچێت.
دهقی كارنامهی دانیشتنهكه:
1- کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
2- یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
3- بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
4- سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان– عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.