له ئۆپهراسیۆنێكی ئاسمانیدا سوپای عێراق فرۆكهی جهنگی ئێف 16 مۆڵگهیهكی سهر به تیرۆریستانی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری کەرکووک کردە ئامانج.
له راگهیهندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی كردهوه، رۆژی رابردوو بە فڕۆکەی جەنگی ئێف شازده مۆڵگهیهكی چەکدارانی سهر به رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە چیای حەمرین كردووهته ئامانج و بەهۆیەوە چوار تیرۆریستی سەر بەو ڕێکخراوە کوژراون.
ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی هەواڵگری سەربازی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدراوە، هاوکات ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جهخت دهكاتهوه لە بەئامانجگرتنی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.