له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئالۆزی و شه‌ڕ له ناوچه‌كه و هێرشی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بۆ ناوه‌ندی حه‌له‌ب له سوریا و كۆنتنڕۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی سنووره‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.
سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كانمان به هه‌موو پێكهاته و جۆره‌كانیانه‌وه، بۆ پاراستنی سنوره‌كان و ئاسمانی عێراق له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ئاماده‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ڕێگه ناده‌ین هیچ تیرۆریستێك و تێكده‌رێك دزه بكاته ناو خاكی وڵاتی له سنوره‌كانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.