وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەكەنەوە.
سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە راگەیاندنی ئاگربەست و رێككەوتنی راگرتنی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: هێڵی ئاسمانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەست بە گەشتەكانی بۆ بەیرووت دەكاتەوە دوای ئەوەی رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست كرا.
گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و لوبنان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ راگیران بەهۆی جەنگ و خراپی دۆخی ئەمنی پاراستنی گیانی گەشتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.