Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:37

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق: لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی نەوت ڕێککەوتین

100%


گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێتە بنەمای یاسایی نەوت و گاز و گەیشتن بەو یاسایە سێ بەشی کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسه‌ر دەکات.

 باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، نەختینەی دارایی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، ئه‌مه‌ لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 900 ملیار دینارە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتووین و دەمانەوێت دەست بە هەناردەی نەوت بکرێتەوە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ ئەو مەبەستە خەڵاتکردنی هەرێمی کوردستان نییە.

 گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەشڵێت: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەبێتە بنەمای داڕشتنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، ئەگەر بێت و لە سەر ئەو یاسایەش رێککەون، سێ بەشی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسه‌ر دەبن.  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.