Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:25

سبەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسی دواكەوتنی مووچە تاوتوێ دەكرێت

100%

بڕیارە سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە پرسی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران دەبێت.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی وەزیرەكان بەڕێوە دەچێت.

(كوردستان تیڤی) زانیویەتی، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ تاوتوێ دەكرێت، هەروەها و كێشە و گرفتەكانی بەردەم نەناردنی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەیەكی دیكەشدا راپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو، هەروەها پلانەكان بۆ بەڕێوەچوونی قۆناغەكانی داهاتووی سەرژمێری تاوتوێ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.