ئەمشەو بەهۆی زۆری بەفربارینەوە رێگایەكی سەرەكی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخرا و داوا لە شوفێران دەكرێت رێگاكە بەكارمەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داوای لە شوفێران كرد رێگای زینی وەرتێ بەكارمەهێنن.
راشیگەیاند: بەفرێكی زۆر لەسەر رێگای زینی وەرتێ باریوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی لەسەر رێگاكە دروست بووە.
لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە بەشێكی زۆری ناوچە سنووری و شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفربارین دەستی پێ كردووە و بەهۆیەوە بەشێك لە ناوچەكان سپی پۆش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.