ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان زاخۆ – دهۆك، گەنجێكی تەمەن 28 ساڵ گیانی لەدەست دا.
رووداوەكە كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە لەسەر رێگای نێوان زاخۆ – دهۆك لە نزیك شارەدێی باتێلێ رووی دا.
دوای ئەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل كەوتەوە، گەنجێكی پیادەی تەمەن 28 ساڵ كەوتە ژێر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان و بە سەختی بریندار بوو.
دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ، كاتژمێر 6:30ی شەو بەهۆی سەختی برینەكەوە گەنجەكە گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەست پێ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.