ئاژانسی فەرمی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە، ئەمشەو سێشەممە ئاگربەست و راگرتنی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان رادەگەیەنێت، رێككەوتنەكەش لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكا رادەگەیەنرێت
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا كاتژمێر 10ی ئەمشەو بەفەرمی راگەیاندنی ئاگربەستەكە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا رادەگەیەنێت.
لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاشكرای كردبوو كە ئێستا حكوومەتی ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی راگەیاندنی ئاگربەست لە كۆبوونەوەدایە و ئەوانیش چاوەڕێی ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە دەكەنز
هیواشی خواستبوو، رێككەوتنی كۆتایی بكرێت و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی ئاگربەست و راگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان رابگەیەنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.