ڕۆژی دووی کانوونی یەکەمی 2024 بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێم، دلشاد شەھاب رایگەیاند کە دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خوولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان-عێراق، دلشاد شەھاب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سەرۆکایەتیی ھەرێمی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە، ھەر ئەمڕۆش سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی ھەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی ڕۆژی دووشەممە دووی کانوونی یەکەمی 2024 کاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەر بە بەشداری دوو ملیۆن و 87ھەزار و 972 کەس ھەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامەکان ھەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی، ڕەوتی ھەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەریی 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان 1 کورسی و ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان 1 کورسی پەرلەمانییان بەدەستھێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.