Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:45

بڕیارەكە درا.. 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕدرێت

100%

حكوومەتی عێراق بەفەرمی نووسراوی لێبڕینی 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی دەركرد، لێبڕینەكەش وەك كۆمەك و هاوكاری دەدرێت بە هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان.

نووسراوەكە لەلایەن ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆكراوە بە پشتبەستن بەو بڕیارەی كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی 19ی ئەم مانگە دەنگی لەسەر درا.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق دەبڕێت و وەك هاوكاری و كۆمەك دەدرێت بە هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە كۆمەك و هاوكارییەكە بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران دەنێردرێت بۆ غەززە و لوبنان. جەختیش لەوە كراوەتەوە بڕیارەكە لە رۆژی 1/12/2024 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە هەر فەرمانبەر و خانەنشینێك رازامەند نەبێت 1%ی مووچەكەی ببەخشێت، دەبێت لە رێگەی نووسراوێك داواكاری پێشكەش بە وەزیر یاخود لایەنی پەیوەندار بكات و هۆكاری ناڕازییەكەش روون بكاتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.