راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رەتی كردەوە لە رێگەی ئازەربایجانەوە پەیام ئیسرائیل بۆ عێراق نێردرابێت.
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: ئەو هەواڵەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كراوەتەوە دوورە لە راستییەوە، عێراق هیچ پەیامێكی لە ئیسرائیل لە رێگەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجانەوە پێ نەگەیشتووە.
داواشی كرد میدیاكان بە وریاییەوە هەواڵ و زانیاری بڵاو بكەنەوە و پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن.
لە بەشێك لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكرابووەوە كە ئیسرائیل دوایین پەیام و زەنگی ئاگاداركردنەوەی لە رێگەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان بۆ عێراق ناردووە و تێیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی و ئاسمانی بۆ سەر عێراق كردووە ئەگەر رێگە لە هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر خاكی ئیسرائیل نەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.